29
كرێكارانی شاغڵ له به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنی ئازه‌ربایجان، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
كرێكارانی هێڵی ئاسنی ئازه‌ربایجان له ناڕه‌زایه‌تی به گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له عومرانیهوه بۆ عه‌مه‌لیاتی كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕێكخراوی هێڵی ئاسنی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ داون. كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسن هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی كارامه بوون.