ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، له ده‌یره‌زوور مینێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی دا ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌ك بریندار بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین له‌لایه‌ن ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌تۆمبێلی كۆمه‌ڵێك شارمه‌ندی مه‌ده‌نی له ده‌یره‌زوو كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قارچ ڕۆیشتبوون، به سه‌ر مینێكدا كه‌وت و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها تۆپخانه‌كانی ڕژیمی ئه‌سه‌د گوندی “كاباسین”یان له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین تۆپباران كرد و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، ژنێكی به‌ساڵاچوو گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ بووه.