28
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له میدیاكانی نێۆخۆی وڵات، “بانكی پور” نوێنه‌ری مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی كه پێشنیاری جه‌ریمه‌ی سێ ملیۆن تمه‌نی بۆ كه‌سانی بێ حیجاب كردبوو، پێشنیاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
هه‌ر چه‌ند فه‌رمانده‌ی فه‌راجا ڕایگه‌یاندووه كه هیشتا هیچ ئیبلاغییهكیان له‌سه‌ر جه‌ریمی سێ ملیۆن تمه‌نی كه‌سانی بی حیجاب پێ نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام میدیاكانی نێوخۆ باس له په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی پێشنیاركراوی “بانكی پور”، نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئیسلامی ده‌كه‌ن و ئێستا ئه‌و لایه‌حه‌یه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه ڕاده‌ستی مه‌جلیسی شۆڕای نیگه‌هبان كراوه.