پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی حوکمی بەندکران بۆ سەر سێ هاووڵاتی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

 

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی تاران و یەزد لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی دوروودرێژی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “فلۆرا سەمدانی” شاروومەندی بەهایی و خەڵکی پارێزگای یەزد، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای یەزدەوە بە تۆمەتی تەبلێغ بۆ ئایینی بەهایی و دژایەتی لەگەڵ ئایینی ئیسلام، حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها مێردەکەی “ئەحمەد جەعفەری نەعیمی” بە هەمان تۆمەت حوکمی 6 مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. لە لایەکی دیکەوە “عەلیڕەزا مەلک زادە” بەندکراوی سیاسی و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی کاتی شەڕی 40 رۆژە، لە لایەن دادگای شاری تارانەوە بە تۆمەتی ناردنی وێنە بۆ وڵاتە دژبەرەکانی ڕژیم  حوکمی 15 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *