سەپاندنی سزای لێدانی ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق بەسەر “محەممەدجەعفەر محەممەدی” له‌ سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا،محەممەدجەعفەر محەممەدی، هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه،‌ لەلایەن لقی ١٠٧ی دادگای ٢ی تاوانەکانی ئەو شارە بە تۆمەتیبێڕێزی بە هێزەكانی حکوومەتسزای لێدانی ٤٠ زه‌ربه شه‌لاقی بەسەردا سەپێندراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان،محەممەدجەعفەر محەممەدی، پێشتر سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی نایاسایی هێزه‌كانی فه‌راجا بۆ نێو ماڵه‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌كردنیان له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، سكاڵای له‌ دادگای گشتی و ئینقلابی سنه‌ تۆمار كردبوو، به‌ڵام دادگا قه‌ده‌غه‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌ی ده‌ركرد و له‌ به‌رانبه‌ردا سزای ٤٠ زه‌ربه‌ شه‌لاقی به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیه‌دا سه‌پاند. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٨ ڕۆژ به‌ دانانی بارمته‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net