30
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی شاره‌كانی جوانڕۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی له ڕێپێوانێكدا ڕێزیان له‌یادی قوربانیانی كیمیابارانی حه‌له‌بجه گرت.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه له شاری جوانڕۆوه به‌ڕێكه‌وتوون، له سنووری شووشمێهوه ده‌چنه باشووری كوردستان و بڕیاره ئێواره‌ی هه‌ینی بگه‌نه سه‌ر گۆڕی شه‌هیدانی حه‌له‌بچه. ئاماده‌بووانی ئه‌و ڕێپێوانه ڕایانگه‌یاند: دەیانەوێت ئازار و مەینەتییەكانی هەڵەبجە بۆ نه‌وه‌ی نوێ بگوازنەوە.