برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و مه‌ریوان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌، سێ كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “فارۆق سه‌یدی خه‌ڵكی جوانڕۆ، “شاهرۆخ وه‌لیانه” خه‌ڵكی گوندی هه‌شه‌مێزی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ و “ئالان(پاشناو نادیار)” خه‌ڵكی مه‌ریوان، له‌ سنووره‌كانی نه‌وسوود و هه‌نجیرانی مه‌ریوان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و له‌ ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی دا،دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “فاڕۆق سه‌یدی” و “شاهرۆخ وه‌لیانه” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. هه‌مان شه‌و له‌ سنووری هه‌نجیرانی مه‌ریوان، جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی ته‌قه‌یان له‌ كۆڵبه‌ران كردووه‌ و كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “ئالان” به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net