94
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی “پترۆناد ئاسیا” له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری به‌نده‌ری ماهشههر، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ت له ئاست ده‌ركردنی ٣٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان ناڕازین و ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن. به‌وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی ئیداره‌ی كار زانیاری‌یان له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و شیركه‌ت بۆ بێكاركردنی ٣٠ كه‌س له كرێكاران هه‌بووه و به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت لیستێكی تازه‌یان له كرێكارانی نوێ بۆ دانیان له جێی ئه‌و ٣٠ كه‌س دابین كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی شیركه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له كرێكارانی مانگرتوو كردووه.