27
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، مه‌راسمی نه‌ورۆزی كوردهواری له گوندی “كێوڕهش”ی بۆكان و شاری ئه‌سه‌دئابادی سه‌ر به پارێزگای هه‌مه‌دان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنان و پیاوانی به‌شدار له مه‌راسمی نه‌ورۆزی كێوڕه‌شی بۆكان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” ئاگری ئازادیان هه‌ڵگیرساندووه و به جل و به‌رگی كوردییه‌وه به ده‌وریدا هه‌ڵپه‌ڕیون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی شاری ئه‌سه‌دئاباد به كردنه‌وه‌ی ئاگر و سازكردنی جه‌وێكی پڕ له شایی و خۆشی هاتنی سه‌ری ساڵ و نه‌ورۆزی كورده‌وارییان له هه‌موو گه‌لانی ئێران پیرۆزبایی كردووه.