31
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئازادیخوازی سنه له ده‌ورووبه‌ری شار چالاكییان ئه‌نجام دا و جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژماره‌یه‌ك له ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی سنه به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و وتنه‌وه‌ی دورشمی “ژن،ژیان،ئازادی”، دووپاتیان كرده‌وه كه تا سه‌ركوتنی شۆڕشی ١٤٠١ و گه‌یشتن به هه‌موو ئامانجه دیمۆكراتیكه‌كانی، درێژه به خه‌بات ئه‌ده‌ن.