36
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له هه‌رێمی كوردستان، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بارینی لێژمه‌ی باران له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و هاتنی لافاو زیانێكی زۆری به خانوو و ئۆتۆمبێلی خه‌ڵك گه‌یاندووه و دوو هاووڵاتی له ناوچه‌ی “ئیتان”ی دهۆك گیانیان له‌ده‌ست داوه. له شاری هه‌ولێر ١٠ خانوو ڕووخاوه و هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی گه‌یاندنی یارمه‌تی به هاونیشتمانیانن، هه‌روه‌ها هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه و ئاگاداری به دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان دراوه تاكوو له ڕووبار و چۆمه‌كان نزیك نه‌بنه‌وه.