ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی كوردستان و ئێران، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دادخوازانی بۆكان مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕ‌شیان گۆڵباران كردووه و له شاری سنه بنه‌ماڵه‌ی “ئاریه‌ن خوشگه‌وار” سفره‌ی حه‌وت سینیان له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا ڕاخست. له ئه‌راك خه‌ڵكی ئازادیخواز و بنه‌ماڵه‌ی “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای بن. بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” له مه‌شهه‌د و بنه‌ماڵه‌ی “مه‌ریه‌م ئاروین” له كرمان سفره‌ی حه‌وت سینیان له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان ڕاخست و خه‌ڵكی ئازادیخواز گوڵی سووریا‌ن پێشكه‌شیان كرد. له تاران بنه‌ماڵه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”، له ئیلام بنه‌ماڵه‌ی “موحسن قه‌یسه‌ری” و بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌حیم كلیچ” له قائیمشار مه‌زاری ئازیزانیان گۆڵباران كرد و ڕێزیان له بیروهرییهكانیان گرت.