ئیدامه‌ی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ شاره‌كانی كوردستان و ناردنی هێزی سه‌ركوت

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ بۆكان، ماكۆ، پیرانشار، مهاباد و شنۆ درێژه‌ درا و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هێزی سه‌ركوتی ڕه‌وانه‌ی شاری بۆكان كرد.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوو، خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان له‌ گوندی قاراوه‌ی بۆكان ئاگری نه‌ورۆزیان به‌ ده‌ستی باوكی نه‌مر “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” هه‌ڵ كرد و دژبه‌ ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌. له‌ پیرانشار خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، مه‌شغه‌ڵی نه‌ورۆزیان داگیرساند و دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان وته‌وه‌. له‌ ماكۆ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به‌ ده‌ور ئاگری نه‌ورۆزدا سه‌مایان كرد و له‌ شاری شنۆ، ئاگری نه‌ورۆز له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “هیدایه‌ت عه‌بدۆڵڵاپور”، “سیامه‌ند شابۆیی” و “شاخه‌وان عه‌بدی”یه‌وه‌ داگیرسا و به‌شداربووان دروشمه‌كانی “هه‌تا كوردێك بمێنێت، كوردستانیش ده‌مێنێت” و “ژن،ژیان،ئازادی”یان وته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net