به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له ساڵی ١٤٠٢دا، سێ هه‌زار و ١٨٧ شارومه‌ند به بیانووی جیاوازی ئایینی، سیاسی یان مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای ڕفاندنی ئه‌و سێ هه‌زار و ١٨٧ كه‌سه، ٦٧٢ كه‌س له‌به‌ر جیاوازی شێوازی ژیان كردنیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له كۆی گشتی ئه‌و ئاماره، دوو هه‌زار و ٤٩١ كه‌س له بواری مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ١١٢ كه‌سیان كه‌متر له ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن بوون. هه‌روه‌ها ٦١ بابه‌ت كرێكار و چالاكانی كرێكاری، ٣٠ كه‌س له چالاكانی سنفی، ١٣٢ بابه‌ت له كه‌مینه ئایینیه‌كان، ٤٥ بابه‌ت ژنانی ناڕازی و چالاكانی بواری مافه‌كانی ژنان، ١٦ بابه‌ت له بواری فه‌رهه‌نگی، پێنج بابه‌ت له بواری جیاوازی جنسی و جنسیه‌تی، ٥٦ بابه‌ت له چالاكانی ژینگه‌پارێز و ٣٥١ كه‌س له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران بوون.