ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، “دڵزار عابدی” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی شاری سه‌قز و دانیشتووی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن دهستوپێوهندهكانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی تیرۆركردنی درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، “دڵزار عابدی” له كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كار له‌لایه‌ن دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلكی ڕه‌ش دا چاودێری كراوه و كاتێك لی نزیك بوون و هه‌وڵی تیرۆركردنیان داوه، ناوبراو هه‌ڵ هاتووه و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له قه‌ره‌باڵغی شه‌قام له یه‌كێك له كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره خۆی حه‌شار داوه. شایانی باسه كه “دڵزار عابدی” له لیدرهكانی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی سه‌قز، سنه و بۆكان بووه و پاش شناسایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه، بۆ هه‌ریمی كوردستان هه‌ڵ هاتووه و دووكان و ستۆدیۆی به‌رهه‌مهێنانی موزیكی له شاری سه‌قز پۆلۆمپ و دوو جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه. دڵزار ده‌رچووی زانكۆی هونه‌ری تاران و ژه‌نیاری ئامێره‌كانی پیانۆ، ویۆلۆن و ویۆلایه و زیاتر له ٢٠٠ به‌رهه‌می هونه‌ری بڵاو كردۆته‌وه.