ڕۆژی هه‌ینی ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز بۆ سههمین ڕۆژی به‌رده‌وام له گونده‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو و خه‌ڵك به جۆش و خرۆشه‌وه تێدا به‌شدارییان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری شنۆ هه‌ڕه‌شه‌یان له چالاكانی مه‌ده‌نی و به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه تلگرامیهكان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز بگرن. وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیم خه‌ڵكی ئازادیخواز له گوندی “شایێنی” كامیاران، دێهلۆڕان و ئاودانان له ئیلام، ماهیده‌شت له كرماشان، میاندووئاواو، گوندی مه‌لقه‌ڕه‌نی له سه‌قز، گونده‌كانی وتهمێش،مووساڵان،وزنده‌رێ،ئاوخورده،خورینچ،شنۆزه‌نگ،داشخانه،یه‌نگیجه،قه‌مته‌رێ،داره‌له‌ك،سه‌درئاباد، خۆڕخۆڕه‌ی شاروێڕان، له شاره‌كانی مهاباد، شنۆ، پیرانشار، سه‌رده‌شت و نه‌غه‌ده، له مهارسمهكان نه‌ورۆز به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” به‌شداریان كرد، هه‌روه‌ها له گوندی سیس له ناوچه‌ی له‌یلاخ خه‌ڵكی به‌شدار له مه‌راسمی نه‌ورۆز كۆتری ئاشتیان ئازاد كرد.