نه‌ورۆزی خوێناوی سووختبه‌ران له‌ به‌لووچستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی ٢ و ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، پێنج سووختبه‌ر له‌ شارستانه‌كانی ڕاسه‌ك، قه‌لعه‌ گه‌نج، میرجاوه‌ و سه‌راوان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ڕۆژی هه‌ینی، سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی شارستانی مێهرستان به‌ ناوی “وه‌سیم حه‌ملی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌مان ڕۆژ دوو سووختبه‌ر له‌ مێحوه‌ری قه‌لعه‌ گه‌نج بۆ ڕه‌مشك به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی سپای پاسداران بریندار و له‌ نێو ئاگردا سووتان. له‌ جاده‌ی سه‌راوان بۆ خاش، سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به‌ ناوی “به‌لووچ خان گۆمشادزهی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان گیانی له‌ده‌ستدا و باوكی ئه‌و سووختبه‌ره‌ به‌ ناوی “ڕه‌حمه‌ت گۆمشادزهی” به‌سه‌ختی بریندار كرا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، له‌ مه‌رزی ڕووته‌ك له‌ شارستانی میرجاوه‌، سووختبه‌رێك به‌ ناوی “حه‌میدۆڵڵا به‌راهوویی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا و سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كی له‌و ڕووداوه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net