هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵی “ئارمان ساعدپه‌ناه” له‌ سنه‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ئارمان ساعدپەناە” و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان داوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی ڕفاندنی “ئارمان ساعدپه‌ناه” نێردرابوون نزیك له‌ سه‌د كه‌س بوون،‌ به‌ڵام ناوبراو له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌بووه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ دا گرتووه‌. هەوڵی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ بۆ دەستبەسەرکرانی ئەو هونەرمەندە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممە لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە نەورۆزی گوندی ئه‌‌وێهەنگ، بە خوێندنەوەی سروودێک ڕوو لە ئامادەبووان وتبووی کە “ئیزن نادەن بخوێنم، لەحاڵێکدا کە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز مۆڵەتنامەی ناوێت.”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net