پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

پۆلۆمپكردنی كافه و تالارێك له‌ شاره‌كانی سه‌قز و كیش

پۆلۆمپكردنی كافه و تالارێك له‌ شاره‌كانی سه‌قز و كیش

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، تالارێكی ئه‌هه‌نگ گێڕان له‌ سه‌قز و كافه‌ی ته‌هروون له‌ كیش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه‌ پۆلۆمپ كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تالاری ئاهه‌نگ گیڕانی میلاد له‌ شاری سه‌قز ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، به‌ بیانووی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی نه‌ورۆز به‌ فه‌رمانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و له‌لایه‌ن ئه‌ماكنه‌وه‌ پۆلۆمپ كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كافه‌ی ته‌هروون له‌ دوورگه‌ی كیش به‌ بیانووی ڕه‌قسی تێكه‌ڵی ژن و پیاو و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ پۆلۆمپ كراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *