36
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌ردانی مه‌زاری ژماره‌یه‌ك له گیانبه‌ختكردووانی گوردانی شوانیان كرد له شاری سنه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز، له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان، “ته‌وفێق و عه‌بدۆلڕه‌حمان ئێلیاسی“، باوك و دایكی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان،جه‌بار، كه‌ماڵ و جه‌ماڵ له شاری سنه كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.