32
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی خۆی و نه‌غه‌ده په‌یوه‌ست به مانگرتنی به‌ندكراوانی چه‌ند زیندانی دیكه‌ی ئێران دژبه سزای ئێعدام بوون.
به‌ندكراوانی مانگرتووی زیندانه‌كانی خۆی و نه‌غه‌ده وێڕای پیرۆزبایی كردنی ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی له هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران، ڕایانگه‌یاند: هه‌ر سێشه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی ئێڤین، قزلحه‌سار، كرماشان، خۆڕه‌م ئاوا، مه‌شهه‌د، شیراز، ته‌ورێز و ئیسفه‌هان دژبه سزای ئێعدام مان ده‌گرن و داوا له خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ن چالاكییه‌كانیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له ئێران په‌ره پێ بده‌ن.