برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سه‌قز و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی ونبوو له‌ پیرانشار

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی خاكه‌لێوه‌، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵ به‌ ناوی “په‌یمان” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری باسامی سه‌قز بریندار كرا، له‌ سنووری پیرانشار ته‌رمی “سه‌عید سه‌لووسی” كۆڵبه‌ری ونبوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی سێشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری باسامی سه‌قز كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “په‌یمان(پاشناو نادیار)” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌، به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، هەڵمەتی گەڕان لە چیای قیزقاپان لەلایەن شاخەوانان و خەڵکی پیرانشار بۆ دۆزینەوەی کۆڵبەرە بێسەروشوێن بووەكە نه‌تیجه‌ به‌خش بووه‌ و تەرمی “سەعید سلووسی” لە بەرزاییە سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دۆزراوەتەوە. تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئه‌و کۆڵبەره‌ دیار نییه‌، بەڵام ئەگەری هەیە کە بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مه‌رزی کۆماری ئیسلامیی گیانی له‌ده‌ست دابێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net