ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خاكه‌لێوه، كوردانی دانیشتووی ئاڵمان و یۆنان دژبه هێرشی توركه فاشیسته‌كانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی بۆ سه‌ر كوردستانیان خۆپێشاندانیان كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك توركی فاشیست هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی خه‌ڵكی عه‌فرین له شاری برۆكسلی بلژیك و هه‌وڵی ئاگردانی ماڵه‌كه‌یان دا. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێو كوردستانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی به‌دوای خۆیدا هێنا و ماوه‌ی دوو ڕۆژه له زۆربه‌ی شاره‌كانی یه‌كێتی ئورووپا خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژبه چالاكی ئازادانه‌ی توركه فاشیسته‌كانی ئورووپا به‌ڕێوه ئه‌چێت. ڕۆژی ڕابردووش كوردستانیان و چالاكانی ئهنترناسیۆناڵیست له شاره‌كانی ئاتنی یۆنان، هه‌روه‌ها مانهایم و هانۆڤێری ئاڵمان ڕژانه‌ته سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕێگری له چالاكی توركانی فاشیست له‌و یه‌كێتیه بوون.