له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ورمێ به ناوی “كه‌ریم بۆستانچی” له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیداره‌ییه‌كانی ئامووزش و پهروهرشدا به ١٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی، زه‌وتكردنی مۆبایل، سێ مانگ زیندان و خانه‌نشینی ئیجباری كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پله‌ی خزمه‌تگوزاری “كه‌ریم بۆستانچی” له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌یی دا كه‌م كراوه و ناوبراو پاش ٢٧ ساڵ خزمه‌ت له ئامووزش و په‌روه‌رش، ناچار به خانه‌نشینی ئیجباری كراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و چالاكه سنفیه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێ به‌تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی و له‌لایه‌ن لقی ١١٠ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژی نیزام” به ١٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه.