به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ته‌رمی “سارا ته‌بریزی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، ڕۆژی پێنجی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، له ماڵی باوكی له تاران دوزرایه‌وه.
“سارا ته‌بریزی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له حاڵێكدا به‌نیاز بوو بۆ وڵاتی به‌ریتانیا سه‌فه‌ر بكات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندێكی دیكه له فڕۆكه‌خانه‌ی خۆمه‌ینی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئێڤین ڕاگوێزرا. مانگی به‌فرانباری ١٤٠٢، پاش كۆتایی هاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له زیندانی ئێڤین ئازاد كرا. ناوبراو چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنی فایله تایبه‌ته‌كانی نێۆ مۆبایله‌كه‌ی لێ كرا و ڕۆژی چواری خاكه‌لێوه، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و ڕۆژی پێنجی خاكه‌لێوه ته‌رمه‌كه‌ی له نێو ماڵی باوكی له تاران دۆزرایه‌وه.