78
“شه‌كیلا مونفه‌رد” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا له‌لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران به ١٢ مانگ زیندان، دوو ساڵ دوورخستنه‌وه و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی حوكمی لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران به سه‌رۆكیایه‌ت قازی “عه‌باسعه‌لی حوزان”، “شه‌كیلا مونفه‌رد” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ١٢ مانگ زیندان، دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای تاران، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له گرووپ و حیزبه سیاسیه‌كان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له مۆبایل مه‌حكووم كراوه.