35
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له گه‌شتیارانی نه‌ورۆزی خه‌ڵكی تاران، سه‌ردانی گوڕستانی ئایچی سه‌قز و مه‌زاری نه‌مر “ژینا ئه‌مینی”یان كرد و له‌گه‌ڵ “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” باوكی ژینا دیداریان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گه‌شتیارانی نه‌ورۆزی وێڕای گۆڵباران كردنی مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی”، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا نوێ كردۆته‌وه. گه‌شتیاران له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” ویستیان دڵداری ئه‌و باوكه دادخوازه بده‌ن، به‌ڵام له بوێڕی و به‌هێزی ناوبراو سه‌رسوڕمانیان گرت و ڕایانگه‌یاند: بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مینی زۆر میواندار و خۆشه‌ویستن.