31
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “عیسا بیگله‌ری و “ئاوات قادرپور” له شاره‌كانی سنه و بۆكان له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایكبوونی “عیسا بیگله‌ری”، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا ڕێگای پڕ شانازی ئیدامه بده‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “ئاوات قادرپور” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ دادخوازانی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.