خۆپێشاندانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژبه‌ فاشیزم له‌ توركیا

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی خاكه‌لێوه‌، دانیشتووانی شاری نه‌سیبه‌ین پاش سه‌ردانی نوێنه‌رانی فاشیستی “ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌” و نیشاندانی هێمای گورگه‌ بۆره‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیاره‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی خاكه‌لێوه‌، هه‌ڵبژاردنی شاره‌داری و موختاره‌كانی گه‌ڕه‌ك له‌ شار و شارۆچكه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا به‌ڕێوه‌ بچێت. ڕۆژی ڕابردوو، “محه‌ممه‌د چه‌لێك” نوێنه‌ری “ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌” سه‌ردانی شاری نه‌سیبه‌ینی كرد و لایه‌نگره‌كانی هێمای گورگه‌ بۆره‌كانیان پیشانی خه‌ڵك دا، له‌ وڵامدا بازاڕیان و خه‌ڵكی ئاسایی سه‌ر شه‌قام دژبه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ گازی فرمێسكڕێژ و ته‌قه‌ی هه‌وایی هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵك و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net