59
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری ئه‌عزاز له ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قییه‌وه و به‌وهویه‌وه، ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی سووریا، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له شاری ئه‌عزازی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب ڕوویداوه و به پێی دوایین زانیاری، ده كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام پێشتر چه‌ند جار شه‌ڕ و ناكۆكی له نێوان گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا له‌و شاره ڕوویداوه و ته‌نیا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی قوربانیانی سه‌ره‌كه‌ی ئه‌و شه‌ڕه بوون.