33
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی سوید هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی گشت پرسی ساخته‌ی ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی، له شاری ستۆكهۆڵم كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له ٤٥ ساڵی ڕابردوو، داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ئه‌و حكوومه‌ته وه‌كوو ڕژیمێكی تیرۆریستی بناسێنن و باڵوێزخانه‌كانی له ئورووپا دابخه‌ن. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی ڕاگه‌یاند و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم به تۆمه‌تی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بوون.