به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی سێزده‌به‌ده‌ر له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی خاكه‌لێوه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی سێزه‌دبه‌ده‌ر، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئێران وێڕای به‌ستنی پارك و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌، له‌ ده‌شت و ده‌ر مه‌راسمی ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ شاره‌كانی كرماشان، سنه‌، گورگان، تاران، ڕه‌شت، ئیسفه‌هان، شیراز و ده‌یان شاری دیكه‌ جاده‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ بۆ ناوچه‌ مێژوویی و گه‌شتیارییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ داخرا، به‌ڵام خه‌ڵكی بێزار له‌ مه‌زهه‌ب و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و كونه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی به‌ لێشاو ڕوویان له‌ ده‌شت و ده‌ری شاره‌كانی كوردستان و ئێران كرد و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنی مۆسیقا شایی و خۆشیان ده‌ربڕی. له ‌هه‌ندێك له‌ شاره‌كان وه‌كوو بۆكان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، ڕۆژی سێزده‌به‌ده‌ریان له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان به‌سه‌ر كرد و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net