ئاهه‌نگێڕانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان و توركیا به‌دوای دۆڕانی حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی خاكه‌لێوه‌، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و موختار گه‌ڕه‌كه‌كانی توركیا و باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو و حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان وێڕای ساخته‌كاری له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، شكستێكی مێژوویی خوارد.

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، حیزبی دیمۆكراسی و به‌رابه‌ری گه‌لان كه‌ حیزبێكی كوردییه‌ له‌ ١١ ئوستانی توركیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ و شاره‌داری گه‌وره‌شاره‌كانی وان، دیاربه‌كر و ماردین به‌ ده‌نگی لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه‌ هه‌ڵبژێردراون. له‌ شاره‌كانی دیكه‌ش ئه‌و حیزبه‌ زۆربه‌ی شاره‌دارییه‌كانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه‌. له‌ گه‌وره‌شاره‌كانی ئیستانبوول، ئیزمیر و ئانكاراش حیزبی كۆماریخوازانی گه‌ل براوه‌ بوو و حیزبی ئاك پارتی سه‌ر به‌ ئه‌ردۆغان شكستێكی مێژوویی هێناوه‌. پاش ڕاگه‌یاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی له‌ باكووری كوردستان و توركیا، خه‌ڵك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ژن،ژیان،ئازدی”یان وته‌وه‌، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ش كوردانی ناڕازی له‌ ئه‌ردۆغان، به‌ ڕێپێوان ساخته‌كارییه‌كانی حیزبی ئاك پارتیان شه‌رمه‌زار كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net