35
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خاكه‌لێوه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی دزفول و باوكی گیانبه‌ختكردوویه‌كی شۆڕشی ژینا له تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له شاری دزفوول، گه‌نجێكیان به ناوی “م.ئه‌ژده‌ها” به بیانووی ڕه‌قس كردن له‌گه‌ڵ مۆسیقا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه باوكی هه‌میشه زیندوو “ئه‌میرمێهدی فه‌ڕۆخی” له گیتانبهختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری تاران، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نێگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.