پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکردنی دوو ژنە گەشتیاری لیتوانیایی لە ئێران

 

وەزارەتی دەرەوەی لیتوانیا پشتڕاستی کردەوە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرکردنی دوو ژنە گەشتیاری ئەو وڵاتەیان پشتڕاست کردووەتەوە.
یەکێک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی لیتوانیا ڕایگەیاند کە هەواڵی فەرمیی دەستبەسەرکردنی ئەو دوو ژنە، ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر لە لایەن بەرپرسانی ئێرانەوە پێیان گەیشتووە. وەزارەتی دەرەوەی لیتوانیا هاوکات ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا هەبووە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکانی دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتە بۆ وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەستبەسەرکراوەکاندا بێئاکام ماوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *