به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “حیسام عابدیها” پاش بانگهێشت بۆ دادگای قه‌زوێن ده‌ستبه‌سه‌ر و “حه‌سه‌ن عه‌باسی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حیسام عابدیها” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی قه‌زوێن به بیانووی له‌قاودانی گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌ی شیركه‌تی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “حه‌سه‌ن عه‌باسی” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس به بیانووی نووسینی بابه‌تێك له‌سه‌ر بێبه‌شبوونی دانیشتووانی پارێزگای هۆرمۆزگان له ئیمكانات و ڕه‌خنه له به‌رپرسانی ڕژیم، له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و پارێزگایه به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” بانگهێشت و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه.