21
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌راسمی جێژنی ده‌رچوونی خوێندكارانی زانكۆی ئه‌لزه‌هرای بووشێهر، سه‌رۆكی زانكۆ باسی له درووستكردنی په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ خوێندكاران كرد.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌لزه‌هرای بووشێهر، له كاتی كۆڕۆنادا هیچ جێژنێكی دهرووچوون له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه به هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی به‌ڕێوه نه‌چووه و ئه‌و كلیپه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند خوێندكاره‌وه به‌بێ ئاگاداری زانكۆ و بێ مۆڵه‌تی یاسایی به‌رهه‌م هێندراوه. سازكردنی په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ خوێندكارانی كچ له حاڵێكدایه كه له‌و كلیپه‌دا هیچ تاوانێك ڕووی نه‌داوه و خوێندكاران ته‌نانه‌ت حیجابی ئیجباریشیان له‌به‌رچاو گرتووه.