27
به‌یانی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست نه‌دانی حه‌ق ئاوه به تراكتۆره‌كانیانه‌وه مانیان گرت.
گهشاوهرزانی ناڕازی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان ده‌ڵێن: پێش ساڵی تازه به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنیان دا حه‌ق ئاوه‌ی كه‌شاوه‌رزان په‌رداخت بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی چاندن، ڕێگه‌یان له چاندنی هه‌موو به‌شه‌كانی زه‌وی گرت و كه‌شاوه‌رزانیان ناچار كرد كه ته‌نیا یه‌ك هێكتار له زه‌ویه‌كانیان بچێنن. ئێستا بۆ ئه‌و یه‌ك هێكتارهش ده‌ڵێن ئاو نییه و جووتیاران ڕووبه‌ڕووی زیانێكی مه‌زن بوونه‌ته‌وه.