52
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی هاتنی گه‌رده‌لوول و وه‌رگه‌ڕانی قوتابخانه‌یه‌كی كانێكسی له مه‌راغه، موعه‌لیمێك و پێنج قوتابی بریندار بوون.
میدیاكانی ئێران به بێ شه‌رمی ته‌واو ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو كردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به به‌رپرسیاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌و ڕووداوه بكه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و موعه‌لیمه و پێنج قوتابیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دان. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ملیارد دۆلار هه‌زینه‌ی تیرۆریسم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، به‌ڵام له دابینكردنی ئیمكاناتی په‌روه‌رده و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی قوتابیان و مه‌عه‌لیمان خۆدهبوێرت.