25
بەیانیی ڕۆژی هەینی ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سزای سێدارەی “حەسەنعەلی میرزانیا” تەمەن ٣٠ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی خوڕەم ئاوا جێبەجێ کرا.
“حەسەنعەلی میرزانیا” سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”ی دوو برا دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، کوژرانی ئەو دوو برایە لەلایەن ناوبراو بە ئەنقەست نەبووە و حەسەنعەلی بە هەڵە تەقەی لێیان کردووە. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی زیندانی خوڕه‌م ئاوا ڕێگه‌یان نه‌داوه ئه‌و به‌ندكراوه دوایین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌بێت و هەواڵی لە سێدارەدرانی لە هیچ میدیایەکی حکومەتی بڵاو نەکراوەتەوە.