56
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی “ژیانی سه‌وز”ی سه‌قز له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره چالاكی ژینگه‌پارێزی به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی “ژیانی سه‌وزی سه‌قز” به هاوكاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و منداڵانی چاوگه‌شی ناوچه‌ی یازیبۆڵاخ، بڕی سه‌د نه‌مامی بادامیان له سرووشتی ناوچه‌كه چاند. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه و سرووشتی كوردستان كرد و داوایان له‌خه‌ڵك كرد پاكی و جوانی ژینگه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.