مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی نگین له‌ ته‌به‌س

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی نگین له‌ شارستانی ته‌به‌س، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و مانیان گرت.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر كه‌مه‌ و به‌ نانی وشك ڕۆژگار به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ئه‌و حه‌قده‌ست كه‌مه‌ش كه‌ ئه‌یده‌ن له‌ كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت و ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان ساز بووه‌. هه‌روه‌ها خاوه‌نكار له‌ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی خۆ ده‌بوێرێت، چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕیوه‌، به‌ڵام وڵامیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و ناچار بوون به‌كۆمه‌ڵ ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net