30
ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی خانه‌نشینكراوی موخابراتی ڕێگه‌ی دووری شیراز له ئاست نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌زار و ٣٠٠ خانه‌نشینكراوی موخابراتی ڕێگه‌ی دووری شیراز، ماوه‌ی ١٨ ساڵه مه‌زایا، سه‌نه‌وات و پاداشی كۆتایی ساڵیان وه‌ر نه‌گرتووه، هه‌روه‌ها ١٢٥ كرێكاری خانه‌نشینكراو به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت بكرێت، گیانیان له‌ده‌ست داوه و بنه‌ماڵه‌كانیان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفتی كرێكارانی موخابرات هه‌زار خێزانی تووشی هه‌ژاری كردووه و ده‌وڵه‌ت ٤٠ ملیارد تمه‌ن به كرێكارانی موخابرات قه‌زرداره.