پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامیی گوشارە ئەمنییەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی بەهایی لە ئیسفەهان

 

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چەند هاووڵاتییەکی بەهایی لە شاری ئیسفەهان و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.


ئەو هێزانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ڕەئووف ڕووحانی نەجەفئابادی و هەروەها ماڵی دایکی خۆی و دایکی هاوسەرەکەی، و زۆربەی کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانیان زەوت کردووە. لە کاتی پشکنینەکاندا دەست بەسەر ٩ مۆبایل، ٣ تەلەڤزیۆن، ٣ لاپتۆپ، سیستەمێکی سینەمای ماڵەوە، چەند کامێرایەکی وێنەگرتن، ٤ ئامێری مۆسیقا و بڕێک زێڕ و خشڵدا گیراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *