66
ڕۆژی هه‌ینی پۆلیسی پارێزگای ئیلام له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌و كه‌سانه كرد كه پابه‌ندی حیجبابی ئیجباری نیین و ڕایگه‌یاند: هه‌ر ژنێك یاسای شه‌رعی له‌به‌رچاو نه‌گرێت، ئه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه.
پۆلیسی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، “لە رۆژی شەممەوە رێوشوێنەکانی پابەندبوون بە حیجابی ئیجباری لە شەقام و شوێنە گشتییەکان تووندتر دەکرێت، ژنان دەبێت پابەندی یاسا بن.” ئەو هۆشداره لە کاتێکدایە كه گوشارەکانی دەسەڵات بۆ پابەندکردنی ژنان بە حیجبای ئیجباری، لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر تووند نین و لە زۆر شوێنیش چاوپۆشی لێ ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش پۆلیسی پارێزگای ورمێ و تاران، دوای گوتارەکەی خامنه‌یی ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوشێوەی پۆلیسی ئیلامیان بڵاو کردبوو.