26
به‌یانی هه‌ینی ٢٤ی خاكه‌لێوه، موعه‌لیمێكی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی شاری گێڵانی غه‌رب به ناوی “سه‌لمان ئۆلفه‌تی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی گێڵان غه‌رب ئۆتۆمبێلی “سلمان ئۆلفه‌تی”یان ڕاگرتووه و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه. ناوبراو ساڵی ڕابردووش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌یه‌ك له زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان به‌ند كرابوو.