26
ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی “سارینا ساعدی” سه‌ردانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی و گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان كرد و گوڵی سووریا‌ن له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان دانا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایه گه‌وره‌ی نه‌مر “سارینا ساعدی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایك و باوكی سارینا له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینان له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه حازر بوون و به دانانی گوڵی سوور، ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه. “سارینا ساعدی” له ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی به‌سه‌ختی بریندار و ڕۆژێك دواتری له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه گیانی به‌ختكرد.