23
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “موحسن ئەحمەدی” لە موعه‌لیمانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئیلام و یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کارزان، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەكانی حکومەت بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه “موحسن ئه‌حمه‌دی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی موحسن، زانیارییەکی ورد لە سه‌ر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە، ڕێوڕەسمی تایبەتی نەورۆز لە بەشی کارزان ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە بەشداریکردنی زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس بەڕێوەچوو.