35
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه سه‌ردانی ماڵی “سدیق ڕه‌یحانی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان كرد و ناوبراویان بۆ ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه بانگهێشت كرد.
شایانی باسه كه “سدیق ڕه‌یحانی” له ڕێكه‌وتی ٩ی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو به دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به شێوه‌ی كاتی له زیندانی سنه ئازاد كرا. ناوبراو پێشتر و له به‌رواری ١٣ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه ڕاگوێزرابوو.