ئه‌م ڕۆژانه ساڵیادی زنجیرە ئۆپۆزسیۆنی دژی ئینسانی و كۆمه‌ڵكۆژی سامناكی ناسراو به “ئه‌نفال” بە دەستی ڕژیمی بەعس له كوردستانی عێراقه. له وه‌ها ڕۆژه‌گه‌لێك دا، له كاتێكدا كه ڕژیمی خوێنمژی به‌عس، به زەبری كوشت و بڕ و ئاگر و ئاسن ئیراده‌ی خۆی به سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته دا سه‌پاندبوو، له ماوه‌ی كه‌متر له ٤ مانگ و له ٨ قۆناغی جیا جیا دا، به پلانێكی داڕێژراو، زیاتر له ١٨٠ هه‌زار ئینسان، له شار و شارۆچكه و گونده‌كانی كوردستان، ده‌سته ده‌سته، ده‌ستبه‌سه‌ر كران و به كۆمه‌ل گواسترانه‌وه بۆ بیابانه‌كانی باشووری عێراق و له‌وێ كۆمه‌ڵكوژ كران و له گۆڕی به كۆمه‌ڵدا خرانه ژێر خاكه‌وه. تێپه‌ڕ بوونی زه‌مەن، دوای ۳۶ ساڵ نه‌یتوانیوه برینه‌كانی ئه‌م جینایه‌ته به سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌وه، ساڕ‌ێژ بكات. ئاسه‌واره ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته ئێستاش به‌ربینگی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی به‌ر‌نه‌داوه.
ساڵی ١٩٨٨، له كاتێكدا كه شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو، ڕژیمی به‌عسی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌وله‌ویه‌تی خۆی له‌م شه‌ڕه كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یدا خسته سه‌ر به‌ره‌كانی كوردستان و به سه‌دان هه‌زار هێزی چه‌كداری به تانك و تۆپ و هه‌موو كه‌ره‌سه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی شه‌ڕه‌وه، ڕه‌وانه‌ی كوردستانی عێراق كرد. مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندراوی ئه‌و هێرشه، پاككردنه‌وه‌ی كوردستان له هێزی پێشمه‌رگه بوو. به‌ڵام ئه‌وە ڕواڵه‌تی پلانه‌كه بوو. ئه‌وه‌یكه له كرده‌وه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، جینوسایدێكی ته‌واو و كه‌ماڵ بوو. ئه‌و ئۆپەراسیۆنە ناوی ئه‌نفالی له سه‌ر دانرا. ئه‌و ناوه كه له ده‌قێكی قورئان وه‌رگیراوه كه به واتای غه‌نیمه‌ت و ده‌سكه‌وتی شه‌ڕ هاتووه. ئه‌م ناوه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ هاندانی داروده‌سته‌كانی موسته‌شار و به كرێگیراوی كورد كه چه‌كداری ڕژیم بوون، به‌كار ده‌هێنرا. مه‌به‌ستی ڕژیمی به‌عس ئه‌وه بوو ڕێگا به به‌كرێگیراوانی خۆی بدات كه ماڵ و سه‌روه‌تی خه‌ڵكی بێ دیفاعی ئه‌و دێهات و شار و شارۆچكانه‌ی كه چۆلیان ده‌كردن، به تاڵان بۆ خۆیان به‌رن. به هه‌زاران كه‌س له ژن و پیاو و مناڵ و پیر و لاو له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان هه‌ڵكه‌ندران، به بێ ئه‌وه‌ی ڕێگایان پێبدرێ كه جگه له لیباسی به‌ریان هیچ شتێكی دیكه له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵبگرن. ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆر و زه‌وەنده‌یان به ئوتوبوسی سۆغره به‌ره‌و بیابانه‌كانی ” نۆگره سه‌لمان” له ناوه‌ندی عێراق ڕاپێچ كرد و له‌وێ به‌ره‌به‌ره به بێ به‌زه‌ییانه‌ترین شێوه له‌ناویان بردن و له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كاندا شاردیاننه‌وه. تاك تاك كه‌سانێك كه له‌و مه‌رگه‌ساته ڕزگاریان بووه، داستانه خۆفناك و پڕ له ئێش و ئازاره‌كانی ئه‌م كۆمه‌لكوژییه‌یان ئاشكرا كردووه.
ئۆپەراسیۆنی ئه‌نفال له مانگی فێورییه‌ی ساڵی ١٩٨٨ی زایینیه‌وه ده‌ستی پێكرد و له مانگی سێپتامبری هه‌مان ساڵدا كۆتایی پێهات، ئه‌و ئۆپۆزسیۆنە به‌ربڵاوه ته‌واوی كوردستانی عێراقی هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا بادینانی، گرته‌وه و سه‌دان هه‌زار كه‌س تێیدا بوونه قوربانی و له نێوبران و ئاواره‌كران. هه‌ر چه‌ند تاكوو ئێستاش ئامارێكی وردی ئه‌م كاره‌ساته له به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام له ڕووی ئه‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی كه دۆزراونه‌ته‌وه و له لێكۆلێنه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه له‌و كاره‌ساته‌دا نزیكه‌ی ١٨٠ هه‌زار ئینسان له ژن و پیاو و منداڵ و پیر و لاو، قه‌تڵی عام كراون. له جه‌ریانی ئه‌نفالدا نه‌ك هه‌ر ئینسان، به‌ڵكوو ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و دار و دره‌خت و سه‌وزاییش له‌ناوده‌بران و هه‌زاران ناوچه‌ی سه‌وزه‌ڵان و پڕ دار و دره‌خت سوتێنران. سه‌رجه‌م دانیشتوانی گونده‌كانی ناحیه و قه‌زا هه‌ڵوه‌شاوه‌كانیش، ئه‌وانه‌ی كه گیانیان ده‌رباز ببوو، له ئۆردوگای گه‌مارۆ دراوی شێوه سه‌ربازگەییدا ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئۆپۆزسیۆنی “ئه‌نفال” به ٨ قۆناغی جیاواز له ناوچه جیاجیاكانی كوردستانی عێراق له پارێزگاكانی دهۆك، هه‌ولێر، موسڵ، كه‌ركوك و سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م ئۆپەڕاسیۆنە ڕووداوێکی كتوپڕ نه‌بوو به‌ڵكوو له ساڵه‌ها پێشتره‌وه، به پێی پلانێكی ڕژیمی به‌عس، به‌ره به‌ره خه‌ریك بوو به‌ڕێوه‌ده‌چوو و له ساڵی ١٩٨٨دا بوو كه گه‌یشته لوتكه‌ی خۆی. ساڵی١٩٧٤بومبارانیشاریقهلادزێوكوشتاریبهكۆمهڵیخهڵكیئهوشاره،هه‌رله‌وساڵه‌دابۆمبارانیشاریهه‌ڵەبجه‌وكوشتاریبه‌كۆمه‌ڵیخه‌ڵكیمه‌ده‌نی،ساڵی١٩٧٩،كوشتاریبه‌كۆمه‌ڵیكورده‌فه‌یلییەکان،ساڵی١٩٨٥،بۆمبارانیئوردوگایپه‌نابه‌رانیكوردستانیعێراقله‌زێوه‌وكوشتنیكۆمه‌ڵێكخه‌ڵكیبێدیفاع،ساڵی١٩٨٧،بۆمبارانیشیمیاییدۆڵیبالیسان،ساڵی١٩٨٧كۆمه‌ڵكوژیخه‌ڵكیگه‌ره‌كێكیشاریهه‌ڵه‌بجه،ساڵی
١٩٨٨ كۆمه‌ڵكوژی ٨ هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی ناوچه‌ی بادینان. وێرانكردن و چۆڵكردنی دێهات له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی حه‌فتای زایینی‌دا، وه‌كوو به‌شێك له ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زایر. له‌م شاڵاوی وێرانكاریه‌دا، زیاتر له ٤ هه‌زار ئاوایی كوردستانی وێران كرد، ڕه‌ز و باخ و كانیاوه‌كانی كوێر كرده‌وه و دانیشتووانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئوردۆگا ئیجبارییەکان كرد. ئه‌مجاره‌یان به‌وه‌ش ڕانه‌وه‌ستا و ده‌ستی كرد به وێرانكردنی شاری قه‌لادزێ و سه‌ید صادق و سه‌ره‌تاكانی وێرانكردنی شاری ڕانیە‌ش ده‌ستپێكرد كه ڕاپه‌رین مه‌جالی پێ نه‌دا. پێشتریش شاری هه‌ڵه‌بجه ته‌فروتوونا كرابوو و پێنج هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ی به گازی ژاراوی لەناو بردبوو.
له كاره‌ساتی ئه‌نفالدا هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی كورد به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه، په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكچوو، هه‌زاران ژن بێ هاوسه‌ر مانه‌وه و هه‌زاران مناڵ بی باوك بوون، سه‌دان كه‌س باری ده‌روونیان تێكچوو، هه‌ژاریی و نه‌بوونی و گه‌لێك ئازاری كۆمه‌ڵایه‌تی به شوێنی‌دا په‌ره‌یان سه‌ند. له‌م جه‌ریانه‌دا گوند هه‌بوو به ته‌واوه‌تی دانیشتووانه‌كه‌ی ئه‌نفال كرا، بۆ نموونه گوندی جه‌له‌مۆرد له سنووری پارێزگای كه‌ركوك ٣٧٨ كه‌سی لێ ئه‌نفالكرا، له ئاوایی گۆگته‌په ٣٣٤ كه‌س و له ئاوایی فه‌قێ مسته‌فا ٢٠٠ كه‌س له‌ناوبران.
به پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه و ئاماری به‌رده‌ست، ته‌نها له سنووری كه‌ركوك ٦٠٧١ كه‌س به‌ته‌واوه‌تی له ناوبران. ئه‌م كاره‌ساته كوردستانی به‌ره‌وڕووی وه‌ها قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی و ئابووری كرده‌وه كه تا ئه‌مڕۆش شوێنه‌واری هه‌ر ماوه و ده‌یان ساڵی دیكه‌ش شوێنه‌واری ده‌مێنێ. زۆربه‌ی به‌كرێگراوه‌كان، له موسته‌شار و سه‌رۆكی داروده‌سته‌كانی كوردی سه‌ربه حكوومه‌تی به‌عس، نه‌ك هه‌ر سزا نه‌دران، به‌ڵكوو له سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانێك كه به تاڵان و بڕۆی خه‌ڵكی ئه‌نفالكراو ده‌ستیان كه‌وتبوو، دانیشتوون و ئێستاش وه‌كوو دڕكێك له چاوی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا، ژیانی ئاسایی خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن.
پێویست به وه‌بیر هێنانه‌وه نییه كه هه‌مووی ئه‌و ڕوداوانە هه‌روه‌كوو ڕوداوە‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه له به‌رچاوی ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی دنیا و له سه‌رووی هه‌موانه‌وه به به‌رچاوی ده‌وڵه‌تی ئامریكاوه ڕویاندا و میدیای جیهانی كه له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا بوو له ئاست وه‌ها جینایه‌تێكی سامناك بێده‌نگ بوو. ئه‌مڕۆ له كاتێكدا پاش ٣٦ ساڵ، یادی قوربانیانی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕژیمی دیكتاتۆری به‌عسی عێراق له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا ڕه‌نج و ئازار و برینه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه ساڕ‌ێژ نه‌بۆته‌وه. هه‌ر ئێستا ده‌یان هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالكراو به ده‌ست هه‌ژاری، نه‌داری و غه‌می له‌ده‌ستدانی ئازیزانیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
له یادی ٣٦ ساڵه‌ی كاره‌ساتی كومه‌ڵكوژی ئه‌نفالدا جارێكی دیكه ئه‌وپه‌ڕی نه‌فره‌ت و بێزاری خۆمان به‌رامبه‌ر به بریاڕده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و جینایه‌ته سامناكه ده‌رده‌بڕین و هه‌زاران سڵاو و دروود ده‌نێرین بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌م كاره‌ساته.